ئهوروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئینتەر میلان داهاتووی لاوتارۆ یەکلایی دەکاتەوە
یاریگا–
ئەمڕۆ دەنگۆیەک بڵاوبووە کە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەسەر گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری ئارجێنتینایی ئەو یانەیە گەیشتووەتە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بەم زووانە پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات، بەڵام یانەکە دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بە دواداچوونی بۆ دەنگۆیەکە کردووە و دەرکەتووە کە رۆسێنەری بەهیچ شێوەیەک ئەم هاوینە ئامادەنیە دەستبەرداری گۆڵکاری یانەکەی بێت، بۆیە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە ئینگلیزیەکە هیچ راستیەکی بۆ نیە.
لاوتارۆ هاوینی رابردووش لەلایەن یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵێکی زۆریدا لە پێناو گواستنەوەی درا، بەڵام یانەی ئینتەر میلان رەتیکردەوە کەمتر لە 111 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.