ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێجگە لە پاریس سانجێرمان، دوو یانەی دیکەش هەوڵی گواستنەوەی مێسی دەدەن

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یەکەمی ئەم هاوینەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا چەند هەنگاوێکی کەم لە پەیوەندی کردن بەم یانەیە دوورە، بێجگە لەم یانەیە دوو یانەی دیکەش بەفەری ئۆفەریان پێشکەش کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئۆلێ زانیاری دەستکەوتووە، دوای بەیاننامەکەی یانەی بارسێلۆنا و دەستبەرداربوونیان لە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان، یانە فەرەنسیەکە هەر زوو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکرد، بێجگە لەو یانەیەش هەردوو یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش بەفەرمی داوای ئەو یاریزانەیان کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە مێسی ئارەزوویەتی یاری بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بکات، بۆیەش هەر زوو داواکارییەکانی دوو یانەکەی دیکەی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button