ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەیسی میلان سێ یاریزانی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لە پێناو بەهێز کردنی ریزەکانی یانەکەی، لە نێوان سێ یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت یەکێکیان بۆ ریزەکانیان بگوازێتەوە.

ماڵپەری لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان بەرپرسانی هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەیسی میلان، یانە ئیتاڵیەکە لە نێوان هەر یەکە لە ئۆدریۆزۆلا، ئیسکۆ و سێبایۆس دەیانەوێت یەکێکیان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە تاوەکو ئێستا شایانەکان هیچ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان نەداوەتە رۆسێنەری و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یانەیە دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی دیکەی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button