خوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: ئێرانییەک بە بێ هۆشی مەدالیای ئاڵتوونی بردەوە!

یاریگا-لە درێژەی یارییەکانی ئۆڵەمپیادی تۆکیۆ، رووداوێکی سەیروسەمەرە یاری کۆتایی کاراتێی کێشی سەروو ٧٥ کیلۆگرامی یەکلاکردەوە.

لە یاری کۆتاییدا تاریق حەمیدی سعودی و سەجاد گەنجزادەی ئێرانی بەیەک گەیشتن و براوە دەبووە خاوەن مەدالیای ئاڵتوون. حەمیدی  لە سەرەتای یارییەکەدا باشتر دەرکەوت و ٤-١ خاڵ لە پێش بوو. هێندەی نەبرد وەرزشکارە سعودییەکە بە لێدانێکی بەهێز سەجادی دا بە زەویدا و لە هۆش خۆی چوو.

تیمی پزیشکی گەیشتنە سەر رووداوەکە و خێرا بە ئۆکسجین و چارەسەر توانییان هۆشی بهێننەوە، دواتر ناوبژیوانان بڕیاریاندا تاریق دووربخەنەوە بەهۆی ئەوەی لێدانەکە بۆ ملی سەجاد بووە و ئەمەش دژی یاساکانە.

بەو جۆرە گەنجزادە بە بێ هۆشی و بێ بردنەوەی یاری کۆتایی بووە خاوەن مەدالیای ئاڵتوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button