ئیسپانیاگرنگترین

تیباس : پێرێز هۆکاری رۆیشتنی مێسی یە!

یاریگا-خافیێر تیباس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەڵێت سێ رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ لاپۆرتا رێککەوتبوون و مانەوەی مێسی مسۆگەر بوو بەڵام دوێنێ هەمووشتێک گۆڕا.

تیباس دەڵێت لاپۆرتا بەنیازبوو گرێبەستەکەی سی ڤی سی قبوڵ بکات و بەوجۆرە دەکرا مێسی لە یانەکە بمێنێتەوە، بەر لە سێ رۆژ قسەیان کردبوو وە پێی راگەیاندبوو کە رازین بەڵام دواتر پاشگەزبووەوە، سەرۆکەکە دەشڵێت پێی وایە فلۆرەنتینۆ پێرێز چووەتە ژێر کڵیشەیی و هۆکاری رەتکردنەوەی  رێککەوتنەکەیە.

لاپۆرتا ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی تایبەت بە رۆیشتنی مێسی ئەوەی دووپاتکردەوە کە ئەگەر رازیببونایە بە ئۆفەرەکەی سی ڤی سی ئەوا دەیانتوانی مێسی بهێڵنەوە بەڵام ئەوکات بۆ ٥٠ ساڵ چارەنووسی یانەکەیان دەخستە مەترسییەوە هەربۆیە رەتیان کردووەتەوە.

لەبەر هەمان هۆکار، ژمارەیەک لە هاندەرانی بارسێلۆنا لەبەردەم کامپ نۆو هێرشیان کردووەتە سەر فلۆرەنتینۆ پێرێز و ئەو بە هۆکاری رۆیشتنی مێسی دەزانن چونکە بڕوای بە یانەکانی لالیگا هێناوە رێککەوتنی سی ڤی سی زیانی لە قازانج زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button