ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە: گواردیۆلا لەسەر دەنگۆی گواستنەوەی مێسی قسە دەکات

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەرزی نوێ سەبارەت بەدەنگۆی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی گۆڵکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە.

راهێنەرە کەتەلۆنیەکە رەتیکردەوە ئەوان هیچ گرنگیەک بە گواستنەوەی مێسی بدەن و ستایشی ئەو یاریزانەشی کرد کە ماوەیەک کاری لەگەڵ کردووە. ئە راهێنەرە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەیشاردەوە کە یانەکەیان گرنگی بە گواستنەوەی هاری کەین گۆڵکاری یانەی تۆتێنهام دەدەن و ئەگەر یانەکەی ئامادەبێت دەستبەرداری بن، ئەو یاریزانەکە دەگوازنەوە.

ئەم قسانەی پێپ گواردیۆلا لە کاتێکدان کە دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی داهاتووی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکلایی کردەوە و رایگەیاند کە چیدیکە لەگەڵ بلاوگرانا بەردەوام نابێت، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button