ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هالاند لە پێناو ریال مەدرید هەموو ئۆفەرەکان رەتدەکاتەوە

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری لاوی نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەرچی داواکاری هەیە رەتدەکاتەوە.

ماڵپەری okdiario بڵاویکردەوە هێرشبەرە نەرویجیەکەی زەردەواڵەکان بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، هەموو ئامانجی ئەوەیە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە بکات، بۆیە بێجگە لەو یانەیە نابێت وەڵامی هیچ داواکارییەکانی دیکە بداتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە ئۆفەرە خەیاڵیەکەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی رەتبکاتەوە.

سەرچاوەکەوە ئەوەشی باسکردووە هالاند یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەوە بووە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات، بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکانی ئەو یانەیە نەیتوانی یاریزانە بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button