ئه‌وروپائیتاڵیا

کریستیان ئێریکسن دەگەڕێتەوە میلان

یاریگا
کریستیان ئێریکسن، یاریزانی دانیمارکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا گەڕایەوە شاری میلان و پێش ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان، لەگەڵ جۆزێپێ مارۆتا بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی کۆدەبێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی نێرازۆری دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی کێشەی دڵ بوو، ئەمڕۆ گەڕایەوە شاری میلان و لەوێ جارێکی دیکە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و پێش ئەم کارەشی لەگەڵ بەرێوەبەرەکەی یانەکەی کۆدەبێتەوە. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە پێش ئەوەی یاریزانەکە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا، قسەی لەگەڵ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەمەش کردووە ئینزاگی راهێنەری ئینتەر هیوای بە یاریزانەکەی هەیە دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی چالهانۆغلۆی ناوەڕاستکاری ئەیسی میلانی وەکو شوێنگرەوەی گواستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button