ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا

یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی قۆناخی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو 2021 – 2022 بریارە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە شاری ئیستانبۆلی تورکیا تیروپشكی قۆناخی کۆمەڵەکانی بەڕێوەبچێت.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە تاوەکو ئێستا چارەنوسی 26 یانەی بەشداربوو لە کۆی 32 یانە لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو یەکلایی بووەتە و تەنها قۆناخی پلەی ئۆف ماوە و دوای کۆتایی هاتنی ئەم قۆناخەش، چارەنوسی 6 یانەی دیکەش یەکلایی دەکرێتەوە، سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بریارە 26ـی ئەم مانگە لە شاری ئیستانبۆلی تورکیا و کاتژمێر 7ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکان بەڕێوەبچێت.

لە تیروپشکەکەدا تیپە بەشداربووەکان دابەشی سەر چوار گۆ دەکرێت، گۆی یەکەم ئەو یانانە دەبن کە ناسناوی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ و هەروەها شەش خولە پێشەنگەکەی ئەوروپان.

بابەتی زیاتر

Back to top button