ئاسیا

فەرمی: هۆڵەندیەک بووە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق

یاریگا
دیک ئیدڤوکات، راهێنەری هۆڵەندی بەشێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق بڵاویکردەوە بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ راهێنەری هۆڵەندی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو راهێنەرە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی قەتەر سەرپەرشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەکات.

هەڵبژاردەی عێراق دوای گەیشتنی بە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر، لەم قۆناخە لە کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئێران، ئیمارات، لوبنان، سوریا و کۆریای باشوور دەبێتەوە.

Back to top button