ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتەلەنتا رازییە بە ئۆفەرەکەی تۆتنهام بۆ رۆمێرۆ بەڵام دواکارییەکی هەیە

یاریگا-یانەی ئەتەڵەنتای ئیتاڵی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی کریستیان رۆمێرۆی بەرگریکاریان بە تۆتنهام بەڵام بە یانە ئینگلیزییەکەیان وتووە پێویستیان بە کاتە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، ئۆفەرەکەی تۆتنهام سەروو ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەش جێگەی رەزامەندی ئەتەڵەنتایە، سەرچاوەکە دەڵێت هەردوولا رێککەوتون بەڵام یانە ئیتاڵییەکە داوای لە سپێرز کردووە کەمێک کاتییان پێبدەن تاوەکو جێگرەوەیەک دەدۆزنەوە دواتر گواستنەوەکە دەکەنە فەرمی.

یانەی فرۆشیار سێ یاریزانی دیاریکردووە وەک جێگرەوە بەڵام سەرچاوەکە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button