
یاریگا-
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی گرێبەستی بەرگریكارێكی یەكلا كردەوە.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ئەرسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی بن وایتی ئینگلیزی و بەرگریكاری پێشووی برایتۆنی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند.
✍️ Our third summer arrival
Welcome, @ben6white 🔴⚪️
— Arsenal (@Arsenal) July 30, 2021
بڕی تێچووی گرێبەستەكەی بەرگریكارە 23 ساڵانەكە 50 ملیۆن یۆرۆیە و تا ساڵی 2026 دەبێتە یاریزانی ئەرسیناڵ و تۆتنهام درێسی ژمارە 4 دەپۆشێت لەگەڵ تۆپهاوێژەكان.
بەرگریكارە ئینگلیزیەكە سێیەم گرانترین یاریزانە لە مێژووی ئەرسیناڵدا لە دوای هەریەك لە نیكۆلاس پیپی و پێر ئیمیریك ئۆبامیانگ.
لەم وەرزەدا ئەرسیناڵ سێ گرێبەستی واژۆ كردووە ئەوانیش ئەلبێرت لۆكۆنگای ناوەڕاستكار و نۆنۆ تاڤارێس و بن وایت.