خوله‌کانی دیکە

راپۆرت: براوەکانی مەدالیای ئۆڵەمپیاد چەند پارە وەردەگرن ؟

یاریگا-جیهان ئۆڵەمپیادێکی هێمن و بێ دەنگ لە تۆکیۆ بەڕێدەکات لە گەرمەی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩دا.

ئۆڵەمپیاد خەونی ملیۆنەها وەرزشکاری جیهانە و زۆرینەیان ئاواتەخوازی ئەوەن ماندووبوون و  کاری بەردەوام و ماندووبوونی چەند ساڵەیان لە ئۆڵەمپیادا وەربگرنەوە بەڵام لە راستیدا هیچ بڕە پارەیەک  راستوخۆ وەرناگرن بۆ گەیشتن بە ئۆڵەمپیاد تەنانەت ئەگەر مەدالیاش ببەنەوە!

بەگوێرەی ئیندیپێندنت، تەنها تۆڕی ئێن بی سی  ئەمریکی ٧.٧ ملیار دۆلاری داوە بۆ مافی پەخشی گواستنەوەی بۆنەکانی ئۆڵەمپیادی هاوینە و زستانە تاوەکو ٢٠٣٢.  وە تەنها لە فرۆشتنەوەی ریکلام بۆ ئۆڵەمپیادی تۆکیۆ بڕی ١.٢٥ ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە.

لە ئۆلەمپیادی تۆکیۆ ١١ هەزار وەرزشکار بەشدارن لە پاڵ ٤٠٠٠ وەرزشکاری  پارائۆڵەمپی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت هیچ کامێکیان جگە لە مەدالیاکان و هەروەها بڕوانامەیەکی ئۆڵەمپی بۆ هەشت یەکەمە لە هەر پێشبڕکێیەکدا هیچ خەڵاتێکی دیکەیان نیە لە کاتێکدا داهاتی گشتی ئۆڵەمپیادی تۆکیۆ سەرەڕای رێکارەکان بۆ خۆپارێزی کۆرۆنا و کەمی گەشتیاران، ١٥ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

قازانجی دارایی وەرزشکاران تەنها لە رێگەی لیژنەی ئۆڵۆمپی وڵاتەکانی خۆیانەوەیە. بۆ نموونە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ هەر مەدالیایەکی ئاڵتون ٣٧٥٠٠ دۆلار دەدات، وە ٢٢٥٠٠ بۆ زیو و ١٥ هەزار بۆ هەر بڕۆنزێک.

بەگوێرەی moneyunder30.com

ئەو هەڵبژاردانەی کەمتر چانسی بردنەوەی مەدالیایان هەیە خەڵاتەکانیان بەرزترن، بۆ نموونە سەنگاپور ٧٤٤ هەزار دۆلار دەدات بە هەر وەرزشکارێکی مەدالیای ئاڵتوون بداتەوە، وە ٣٣٢ هەزار بۆ زیو و ١٦١ هەزار دۆلار بۆ بڕۆنز.

مالیزیا ٢٤١ هەزار دەدات بۆ ئاڵتوون،  ٧٢ هەزار بۆ زیو و ٢٤١٠٠ بۆ بڕۆنز.  بەڵام جیاواز  لەوانی دیکە مالیزیا موچەیەکی هەمیشەیی دەدات بە براوەکان کە لە نێوان ١١٨٠ دۆلاری مانگانەیە بۆ ٤٧٣ دۆلار بەپێی پلەکەیان.

تیمی بەڕیتانیا هیچ پارەیەک نادات بە براوەکان بەڵام ساڵانە ١٢٥ ملیۆن پاوەندی تەرخانکردووە بۆ خول و مەشق و راهێنان و هاریکاری تیمەکان.

سەرچاوەیەکی دیکەی دارایی یاریزانەکان لە سپۆنسەرەکانیاندایە، بۆ نموونە یوساین بۆڵت پێش وازهێنانی ساڵانە ٣٠ ملیۆن دۆلاری کۆدەکردەوە لە ریکلام و سپۆنسەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button