ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا گواردیۆلا و کلۆپ ئەم بەڵێنە بە یەکتر دەدەن

یاریگا- لیڤەرپووڵ بە ڕاهێنەرایەتی یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانیی جارێکیتر گەڕایەوە سەر سەکۆی نازناوە کیشوەرییەکان پاش ئەوەی لە یاریی کۆتایی 2-0 لە تۆتنهام ببەنەوە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانییدا کڵۆپ ئەوەی ئاشکرا کرد کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی بە تەلەفۆن پێوەندیی پێوە کردووە، وتی: “تۆزێک پێش ئێستا گواردیۆلا لەسەر هێڵ بوو. بەڵێمان بە یەکتردا کە وەرزی داهاتووش کێبڕکێی یەک بکەین لەسەر هەر نازناوێک. با بزانین چی بەدەست دەهێنین.”

ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بە کێبڕکێیەکی توندی نێوان ستیزنس و ڕێدز کۆتایی هات بە جیاوازیی تەنها خاڵێک. گواردیۆلا و کوڕانی نەیانهێشت لیڤەرپووڵ بە ڕاهێنەرایەتی کڵۆپ بە ناسناوەکە شاد ببنەوە دوای بێ بەش بوونیان بۆ نزیکەی 20 ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button