ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

سۆلشایەر: ناتوانم چاوەڕێ بكەم تا ڤاران بگات

یاریگا-

ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی.

سۆلشایەر لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕادیۆی ”RMC” بڵاویكردووەتەوە ووتی: بێگومان زۆر دڵخۆشم ، لەبەر ئەوەی گەشینە ڕێككەوتن لەگەل ڕیاڵ مەدرید ، ڤاران ئەوەی سەلماندووە كە یاریزانێكە هەمیشە حەز بە بردنەوە دەكات ، ئێمە چەندین ساڵە چاودێری دەكەین.

هەروەها ووتیشی: سێر ئەلێكس فێرگسۆن نزیك بوو لەوەی بیگوازێتەوە ، بەڵام ئەمجارە سەركەوتوو بووین ، ڤاران لە تەواوی كاروانی وەرزشیدا سەلماندوویەتی كە كەسێكی نایابە و هەموو شتێكی بردووەتەوە.

شەیتانە سورەكان لەم گواستنەوەی هاوینەدا دوو گرێبەستی گەورەی واژۆكردووە ئەوانیش سانچۆ و ڤارانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button