ئه‌وروپا

فابریزیۆ رۆمانۆ چۆن ناوی دەرکرد و چۆن کاردەکات؟

یاریگا- 

فابریزیۆ رۆمانۆ لەگەڵ سکریل چاوپێکەوتنێکی درێژی کردوەو باسی سەرەتای کارکردن و شێوازی وەرگرتنی هەواڵ دەکات، هەروەها باس لە گرێبەستە گەورەکان و داهاتووی رۆناڵدۆ و ئیمباپێ دەکات.

چاوپێکەوتنەکە وەکو خۆی بە وەڵام و پرسیار دادەنێین.

کەی دەستت بەکاری میدیایی کرد؟

فابریزیۆ رۆمانۆ: لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو، ئیمەیلم بۆ مالپەرەکان دەنارد بۆ ئەوەی کاریان بۆ بکەم، مالپەرێکی بچوک وەڵامی دامەوە نوسینم بۆ دەناردن، جارێکیان کەسێک پەیوەندی پێوەکردم وتی نوسینێک لەسەر دوو یاریزان بنوسە، ئەوانیش ئیکاردی و جێرارد دیلۆفۆ بوون کە لە تیپی لاوانی بەرشەلۆنەن دەمەوێت یانەیان بۆ بدۆزمەوە، پاش ماوەیەک هەمان کەس کە بەڕێوەبەری کارەکانی هەردوو یاریزان بوو پێی وتم ئیکاردی دەچێتە سامپەدۆریا، ئەو هەواڵە بەس لای من هەبوو، بڵاومکردەوەو بوە سەرەتایەک بۆ من.

پرسیار: گواستنەوەی ئەمساڵ چی سەیری تیابوو؟

فابریزیۆ: وایناڵدم بۆ پاریس زۆر سەیربوو، بۆندی وایناڵدم بۆ بەرشەلۆنە ٪٩٩.٩ کۆتایی هاتبوو، بەڵام پاریس دواین سات هاتە سەرخەت و گرێبەستەکەی بۆخۆی برد. گەورەترین هەواڵیش رۆیشتنی زیدان بوو لە ریاڵ مەدرید کە بڵاومکردەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ یاریمان دەکرد هاتم تۆزێک پشووبدەم سەیری مۆبایلەکەم کرد هەواڵەکەی زیدانم بۆ هاتبوو، لە چیەوە دەستمپێکرد و گەیشتمە ئەوەی من هەواڵی رۆیشتنی زیدان لە ریاڵ مەدرید بڵاوبکەمەوە باوەڕپێنەکراو بوو.

پرسیار: بنەمای کارکردن چۆنە لای تۆ؟

فابریزیۆ: بەردەوام هەوڵ بۆ زیاتر دەدەم، خەڵک پێی دەوتم تۆ لە سکای ئیش ئەکەیت و ئەوەت بەسە بۆ خۆت بە سۆشیال میدیاوە خەریک دەکەیت؟ بۆخۆت پشوو بدەو ئیسراحەت بژی، بەڵام من زیاترم ویست و هەوڵمدا زیاتر کاربکەم لە دەرەوەی سکای بۆ ئەوە زیاتر بناسرێم، بۆیە کە ئامانجێکت هەیە گوێ بە قسەی خەڵک مەدە. هەروەها بەڕێوەبەری کارەکان و یاریزانان و ئیداریەکان کە هەواڵم پێ دەدەن رێزێکی زۆریان لێ دەگرم و هەواڵیان دەپرسم و قسەی ئاساییان لەگەل دەکەم نەک تەنها بۆ هەوال پەیوەندیان پێوەبکەم.

پرسیار: چۆن باوەڕی تەواوت لەگەڵیان دروست دەکەیت؟

فابریزیۆ: بەردەوام راستگۆم لەگەڵیان، کاتێک هەواڵێکم پێ دەڵێن و دەڵێن بڵاوی مەکەرەوە تا دوو رۆژیتر بۆ نمونە، منیش هەرگیز لە بەڵێنەکەم دەرناچم ئەگەر بزانم کەسێک پێش من بڵاویشی بکاتەوە.

کۆمەڵێک پرسیاری خێرا:
*کام هەوالەت گەورەترین بوو؟
وەڵام: برۆنۆ فرناندێز بۆ مانچستەر چونکە زۆری ویست

*گرانترین گواستنەوەت ؟
وەڵام: کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس.

*لەروی داراییەوە گرنگترین بۆند؟
وەڵام: هێنانی پۆگبا بێ بەرامبەر بۆ یۆڤانتۆس گرنگترین گرێبەست بوو کە بێ بەرامبەر بوو، دواتر بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن فرۆشتیانەوە بە مانچستەر.. وااو

*کام یاریزان بۆ تیپەکەی خۆت حەزدەکەیت روبدات؟
وەڵام: زۆر حەز ئەکەم جواو فلیکس بۆ واتفۆرد یاری بکات، جواو فلیکس یاریزانێکی زۆر باشەو لەداهاتودا کێبڕکێی بالۆن دۆر ئەکات، هەردوکیانم خۆش ئەوێت هەرچەندە ئەوە رونادات.

*کام گواستنەوە شۆکی کردی؟
وەڵام: گریزمان بۆ بەرشەلۆنە، هاکان چالهانۆگلۆ بۆ ئینتەر زۆر سەیربوو.

پرسیار: گرێبەستی گەورەی تر دەبینین؟
فابریزیۆ: یاریزانی ئینگلیزی دەبینین یانە دەگۆڕن، مان سیتی بەردەوام دەبێت لە هەوڵ بۆ هاری کەین و گرلیش، گرێبەستی یەکەمیان بۆ کەین ١٠٠ ملیۆن پاوەند بوو رەتکرایەوە، بزانین هەوڵی تر دەدەن. پاریس سان جێرمان کۆتایی نەهاتوەو هەوڵ بۆ بەرگری چەپ و ناوەڕاستێکیتر دەدەن.

پرسیار: هیچ یاریزانێک بەهۆی یۆرۆ وە تیپەکەی دەگۆڕێت؟
فابریزیۆ: لۆکاتێلی دەیەوێت لە ساسۆلۆ بڕوات و بچێتە یۆڤانتۆس، یانەی تریش هەوڵی بۆ دەدەن، وا هەستدەکەم ئەم گرێبەستە دەبێت روبدات، ساسۆلۆ داوای ٤٠ ملیۆن دەکات.

پرسیار : کە هەواڵێکت پێ دەگات چی دەکەیت؟
فابریزیۆ : بەپێی سەرچاوەکەیە، ئەگەر ٪١٠٠ باوەڕپێکراوبێت یەکسەر بڵاویدەکەمەوە، بەڵام سەرچاوەی تر هەیە دڵنیانیم، دەبێت پرسیاری لەسەر بکەم، بۆ نمونە بە یاریزانەکە دەڵێم، هەوالی وا هەیە دوو رۆژی دەوێت بۆ دوپاتکردنەوەی. ناخۆشترین هەست ئەوەیە کە چاوەڕێی دوپاتکردنەوەی هەواڵەکەم و ناتوانم بڵاوی بکەمەوە.

پرسیار : رۆناڵدۆ و ئیمباپێ دەمێننەوە؟
فابریزیۆ : رۆناڵدۆ و مێندێز کۆدەبنەوەو لەگەل یۆڤانتۆس گفتوگۆ دەکەن، ئاسان نیە بۆ هەر یانەیەک رۆناڵدۆ بکڕێت کاتێک موچەکەی ٣١ ملیۆن یۆرۆیە دوای باج، ئاسان نیە و بۆیە دەبێت بڕیاری کۆتایی بدەن لە بەردەوامبون یان رۆیشتن.
ئیمباپێ بەهەمان شێوە ساڵێکی ماوەو خلێفی هەردەم وتویەتی دەیەوێت بمێنێتەوەو گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە، بەڵام ساڵیکی ماوەو تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە، بزانین چی دەبێت.

کۆتایی

بابەتی زیاتر

Back to top button