ئه‌وروپائینگڵته‌را

موچەی ڤاران لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ئاشكرا بوو

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا موچەی ڕافائیل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد دوای ئەوەی چاوەڕوان دەكرێت پەیوەندی بە ڕیزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە بكات.

زۆربەی سەرچاوەكان كۆكن لەسەر ئەوەی ڤاران گەشتووەتە ڕێككەوتن لەگەل مانچێستەر یونایتد بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بچێتە یانە ئینگلیزیەكە.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی گرێبەستەكەی ڤاران لەگەڵ شەیتانە سورەكان 50 ملیۆن یۆرۆیە و موچەی ساڵانەی بەرگریكارە فەڕەنسیەكە 11 ملیۆن یۆرۆیە.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ڤاران لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە سالی 2022 بەسەردەچێت و یاریزانەكە سەرجەم ئۆفەرەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مێرینگی ڕەتكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button