ئیسپانیائینگلتەرا

فەرمی: تۆتنهام یاریزانێكی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی یەكەم گرێبەستی خۆی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا ئەنجامدا.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند سەركەوتوو بوون لە گواستنەوەی براین گیل یاریزانی سێڤییا بۆ ڕیزەكانیان وەك بەشێك لە گرێبەستەكەی لامێلا بۆ یانە ئیسپانیەكە.

براین گیل واژۆی لە گرێبەستەكەی لەگەڵ سێڤییا تا ساڵی 2026 و ئەوەش بوو بە یەكەم گرێبەستی هاوینەی یانە ئینگلیزیەكە.

وەرزی ڕابردوو یاریزانە تەمەن 20 ساڵانەكە بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئیبار كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەش بەشداری لە 29 یاریدا كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button