ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

گفتوگۆکان لەبارەی گواستنەوەی ڤاران دەست پێدەکرێن

یاریگا
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەدرێژایی ئەم هاوینە دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەبووە و چاوەڕێش دەکرێت هەفتەی داهاتوو هەموو شتێک لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بکرێتەوە.

ماڵپەری RMC فەرەنسی زانیاری دەستکەوتووە لە ماوەی رابردوو کارگێری شەیتانە سوورەکان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکارەکەی شایانەکان گفتوگۆیان کردووە و بەم دواییەش لەگەڵ کارگێری ئەو یانەیە گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە و دەیانەوێت بزانن ئەو یانەیە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەیان داوای چی دەکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بە تەواوەتی چارەنوسی ئەم یاریزانە یەکلایی بکرێتەوە.

ڤاران تاوەکو هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی ئەوەیە کە دەبێت مووچەکەی زیاد بکرێت، بەڵام یانەکەی ئامادەنیە ئەم مەرجەی جێبەجێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button