ئه‌وروپائیتاڵیا

سپالێتی نزیكبوونەوەی ڕۆشتنی ئەستێرەیەكی ناپۆلی ڕاگەیاند

یاریگا-

لوچیانۆ سپالێتی ، ڕاهێنەری نوێی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە كالیدۆ كۆلیبالی بەرگریكاری یانەكەیان نزیكە لە جێهێشتنی ڕیزەكانی یانەكە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

لە دوای یاری دۆستانەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ سپالێتی ووتی: دەمەوێت خۆم بە هەموو یاریزانەكانەوە ببەستمەوە ، وەك پێشتر گووتم ئەگەر یانەكە وەك خۆی بمێنێتەوە ئەوا خۆر دڵخۆشم.

هەروەها ووتیشی: من ناوی كۆلیبالیم بینیوە كر لە بازاڕی گواستنەوەدایە ، بەڵام دەمەوێت بمێنێتەوە.

ناوی بەرگریكارە سەنیگالیەكە لە بازاڕی گواستنەوەدایە بۆ جێهێشتنی ناپۆلی و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش نزیكترین یانەیە لێیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button