ئه‌وروپائیتاڵیا

لێدوانی فەرمی یوڤێنتوس سەبارەت بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە داهاتووی.

سەرچاوە ئیتاڵیەكان دوای كۆتایهاتنی وەرز ئاماژەیان بەوە كرد كە ڕۆناڵدۆ ڕیزەكانی یوڤێنتوس بەرەو پاریس سان جێرمان جێدەهێڵێت.

پاڤێل نیدڤید جێگری سەرۆكی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی سەرجەم دەنگۆكانی سەبارەت بە ڕۆشتنی كریستیانۆ كۆتایی پێهێنا و دووپاتیكردەوە یاریزانەكە لە یانەكەیان بەردەوام دەبێت.

نیدڤید لە لێدوانیدا كە تۆڕی سكای ئیتاڵیا بڵاویكردووەتەوە ووتی: چاوەڕوان دەكرێت دووشەممەی داهاتوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگەڕێتەوە تۆرینۆ و لێرە لەگەڵمان دەمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button