ئینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: سۆلشایەر گرێبەستەكەی لەگەل مانچێستەر یونایتد نوێ كردەوە

یاریگا- 

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی ڕاهێنەری یانەكەی ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەل سۆلشایەر بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەرە نەرویجیەكە تا ساڵی 2024 لەگەڵ شەیتانە سورەكان.

لە كۆتایی ساڵی 2018دا سۆلشایەر وەك ڕاهێنەری نوێی مانچێستەر یونایتد دەستنیشانكرا و لە شوێنی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی دانرا.

ڕاهێنەرە نەرویجیەكە لەگەل مانچێستەر یونایتد لە 132 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ڕاهێنەرایەتی یانەكەی كردووە و لە 71 یاری براوە بووە و 30 یاری شكستیهێناوە و لە 31 یاری یەكسان بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button