ئه‌وروپائینگلتەرا

هەموو دەنگۆکانی گواستنەوەی هاری کەین بۆ مان سیتی رەتکرانەوە

یاریگا
چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە کارگێری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی ئامادەیە بەرامبەر 190 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هاری کەین هێرشبەری یانەکەیان بن و یانەی مانچێستەر سیتیش بۆ گواستنەوەی ئامادەیە.

کەمێک پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە دانیێل لۆی سەرۆکی یانە لەندەنیەکە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و یانەکەی ئاگاداری کردووەتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەک لەسەر گواستنەوەی گۆڵکارەکەیان گفتوگۆ نەکەن و بەهیچ شێوەیەکیش دەستبەرداری یاریزانەکەیان نابن.

بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت مانچێستەر سیتی دوای بێ هیوا بوون لە گواستنەوەی هاری کەین، ئەمجارەیان کار لەسەر پلان بی بکەن و هێرشبەرێکی دیکە دەست نیشان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button