ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ڤاران بەشداری راهێنانەکانی ریال مەدریدی نەکرد

یاریگا
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی بەشداری نەکرد، ئەویش بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە دوای ئەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە کۆتایی بە پشووەکانی هێنا و گەڕایەوە یانەکەی، ئەمڕۆ راهێنانەکانی یانەکەی جێهێشت ئەویش بەمەبەستی ئەنجامدانی پزیشکی و دواتریش گەڕایەوە ماڵەکەی، ئەو رۆژنامەنوسە زانیاریشی دەستکەوتووە کە بەرگریکارەکەی شایانەکان رێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت و ئاگاداری ئەوەشە کە یانەکەی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە کە ماوەیەکە یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤاران دەست پێکردووە و ئەگەرێکی زۆریش هەیە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگی ئینگلیزی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button