ئه‌وروپائیسپانیا

دیپای: بارسێلۆنا جیاوازە لە هەموو یانەكانی دیكە

یاریگا-

میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە یانە ئیسپانیەكەوە.

دیپای بە گرێبەستێكی ئازاد لە ئۆڵۆمپیك لیۆنی فەڕەنسیەوە پەیوەندی كرد بە بارسێلۆناوە.

لە ساتی ناساندنی وەك یاریزانی بارسێلۆنا دیپای ووتی: هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكەم دوای پەیوەندیكردنم بەو یانەیەوە.

هەروەها ووتیشی: پێشبینی بردنەوەی نازناوی زۆر دەكەم چونكە هاتوومەتە یانەیەكی گەورە كە خاوەنی مێژووییەكی پرشنگدارە.

بەردەوام بوو ووتی: بارسێلۆنا شارێكی جوانە یاریگاكەی هەروەها هەموو شتێك لێرە جوانە ڕاستر مانچێستەر یونایتد و لیۆن و ئایندهۆڤنێش نایابن بەڵام هەستەكان لێرە جیاوازن.

لە كۆتایشدا ووتی: یاریكردن لە تەنیشت لیۆنێل میسی خەونێك بوو بۆ من ، ئەو ئەفسانەیە و باشترین یاریزانی جیهانە و من هاندەری ئەوم و هەر یاریزانێك لە جیهاندا بە ئاواتی ئەوەوەیە یاری بكات لەگەڵ لیۆ.

وەرزی ڕابردوو دیپای لەگەل لیۆن توانی 22 گۆڵ تۆمار بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button