ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پیانیج دەیەوێت بگەڕێتەوە یۆڤی

یاریگا-میراڵیم پیانیج دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ناراستەوخۆ دەیدرکێنێت.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت یاریزانە بە ئەزموونەکە ئامادەیە موچەکەی کەمبکرێتەوە لە پێناو رزگاربوون لە دۆزەخی کامپ نۆو! هەرچی بارسایە ئەوەی یەکلاکردووەتەوە ناوبراو لە پلانەکانیاندا نیە و دەتوانێت یانەکە جێبهێڵێت.

پیانیج هەواڵێکی کارلۆ لاودیسای رۆژنامەنووسی گازیتای لە ئینستاگرام ڵایک کردووە کە باسی گەڕانەوەی ئەو یاریزانەی کردووە بۆ بیانکۆنێری.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆش، یۆڤی لە یەک ئەگەردا ئەو یاریزانە وەردەگرێتەوە ئەگەر نەتوانن گرێبەست لەگەڵ لۆکاتێلی یاریزانی ساسۆلۆو واژۆبکەن.

پیانیج بەر لە ساڵیک پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد بەرامبەر بە ٦٠-٦٥ ملیۆن یۆرۆ بەڵام یەکێک بوو لە گرێبەستە هەڵەکانی یانەکە و ئەنجامەکەی دڵخۆشکەرنەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button