ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

میسی سەردانی بنکەیەکی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای کۆتایی هاتنی کۆپا ئەمریکا و بەدەست هێنانی ناسناوەکە، ئێستا لە شاری میامی ئەمریکا خەریکی بەسەر بردنی پشووەکانیەتی لەگەڵ ماڵباتەکەی و لەم شارەش سەردانی یەکێک لە بنکەکانی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە گۆڵکارەکەی بلاوگرانا دوێنێ لەگەڵ ئانتۆنێلای خێزانی سەردانی یەکێک لە بنکەکانی کوتانی ڤاکیسینی کۆرۆنای لە شاری میامی ئەمریکا کردووە، دوای دەرچونیان لە بنکەکە دیار بوو کە خێزاکەی ڤاکسین کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشت راست نەکراوەتەوە کە ئەم یاریزانە ڤاکسین کرابێت.

لەکاتی سەردانی لیۆ بۆ ئەو بنکەیە، کارمەندان و پزیشکەکان بە دەرفەتیان زانی کە وێنەی یادگاری لەگەڵ ئەو یاریزانە بگرن و نۆرەیان بۆ گرتبوو و دواتریش لەگەڵ ئانتۆنێلا شوێنەکەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button