یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەم هاوینە لە هەوڵی ئەوەدایە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بێت، لە پێناو کەمکردنەوەی خەرجی یانەکەیان و لە بەرامبەردا چەند یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەتووە کە بلاوگرانا لەگەڵ یانەیەکی ئینگلیزی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی بەمەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی، کلێمێنت لێنگلێت بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی پێشکەش بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە کامە یانەیە و گفتوگۆکانیش بەردەوامن.
بارسێلۆنا ئەم هاوینە دەستبەرداری چەندین یاریزانی بووە و چاوەڕێ دەکرێت پێش داخستنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، دەستبەرداری چەند یاریزانی دیکەش بن.