ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یاریزانێکی بارسێلۆنا کۆمەڵێک ئۆفەر رەتدەکاتەوە

یاریگا
ریکی پۆیگ، ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەی زۆر بە کەمی یاری پێدەکرێت، بەڵام ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت و داواکاری رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنیا ئاشکرای کردووە کە ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا لەلایەن یانەکانی ئایاکسی هۆڵەندی، گرانادا و سێلتاڤیگۆ وڵاتەکەیان داواکاری پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بکات، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو ئەو داواکاریانەی لە پێناو مانەوە لە یانەکەی رەتدەکاتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو تواناکانی بۆ راهێنەرەکەی بسەلمێنێت و ناچاری بکات زیاتر گرنگی پێ بدات.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە کە پۆیگ لە چەند یانەیەکی خولی ئەڵمانیا و ئینگڵتەڕاش داواکاری هەبوو، بەڵام هەموو ئەمانەشی رەتکردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button