ئه‌وروپائیتاڵیا

دوو ناوبژیوانی ئیتاڵی تووشی سزایەکی قورس بوون

یاریگا
ناوبژیوانەکانی سێریائەی ئیتاڵیا واتە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا هەر یەکەو هەژماری بانکی تایبەت بەخۆیان هەیە و موچەی مانگانەیان لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان لە رێگەی ئەم هەژمارە بانکیە دەدرێت، لە هەمان کاتدا ئەم هەژمارە بانکیانە لەژێر چاودێریدان.

رۆژنامەی فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان سەردانی هەژماری بانکی دوو نابژیوانی سێریائەی بەناوەکانی فێدریکۆ لا پێنا و پاسکوا دەکەن، دەبینن داهاتەکەیان زۆر لەوە زیاتر کە مانگە لەلایەن ئەوانەوە وەردەگرن، بۆیە دوای دادگایی کردنیان ئەو دوو ناوبژیوانی هیچ وەڵامێکی روون و رازیکەریان بۆ دادوەر نەبوو و بەم هۆیەوە سزادران.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە سزای لا پێنا سێزدە مانگ و سزای پاسکواش شازدە مانگ دەبێت، واتە ئەو دوو ناوبژیوانە تا سزاکەیان کۆتایی دێت بۆیان نیە کاری ناوبژیوانی بکەن، لە هەمان کاتدا سەرجەم داهاتەکانیشیان بلۆک کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button