ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هیچ تۆمارێکی دیکەی دەنگی پێرێز بڵاو ناکرێتەوە

یاریگا
دوای ئەوەی زنجیرەیەک لە تۆماری دەنگی دزە پێکراوی فلۆرێنتتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاکرایەوە و لە تۆمارە دەنگیەکان بە خراپە باسی چەند ئەندامێکی پێشووی یانەکەی دەکرد، بەڵام چیتر تۆمارە دەنگیەکان بڵاو ناکرێنەوە.

رۆژنامەی El Confidencial ئەمڕۆ بڵاویکردەوە دوای ئەوەی زنجیرەیەک لە تۆمارە دەنگیەکانی دزە پێکراوی سەرۆکی پێشووی شایانەکانیان بڵاوکردەوە، دوایین تۆماری کە باسی لە مەسوت ئۆزیل ناوەڕاستکاری ئەڵمانی پێشووی ئەو یانەیە بوو، لە دوای ئەو هیچ تۆمارێکی دیکەی دەنگی بڵاو ناکرێتەوە.

پێرێز لەو تۆمارە دەنگیانەی کە دەست رۆژنامە ئیسپانیەکە کەوتوون، بە خراپی باس لە چەند یاریزانێک و راهێنەرێکی پێشووی یانەکەی دەکات و ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لە میدیاکانی جیهان بەگشتی و ئیسپانیا بە تایبەت دروست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button