خوله‌کانی دیکە

ئاریان رۆبن بۆ دووهەمجار وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

یاریگا-ئاریان رۆبن یاریزانی بە ئەزموونی هۆڵەندی جارێکیتر رایگەیاند واز لە یاریکردن دەهێنێت.

ئەستێرەکەی پێشووی بایەرن و چێڵسی و ریاڵ مەدرید، لە ٢٠١٩دا وازهێنانی راگەیاند پاش جێهێشتنی بایەرن بەڵام دواتر گەڕایەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی گرۆنینگنی وڵاتەکەی و یەکەم یانە کە تێیدا ژیانی پیشەگەری دەست پێکرد.

لەگەڵ ئەوەی گرۆنینگن ئامادەبوون گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکەنەوە، بەڵام وازهێنانی هەڵبژارد بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی کە ساڵانێکی زۆرە بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

رۆبن وەرزی رابردوو تەنها لە حەوت یاریدا بەشداریکرد و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد.

Back to top button