ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاڵەوانێکی یۆرۆ بەرەو جەنەوا کۆچ دەکات

گۆڵپارێزی بە ئەزموونی ئیتاڵی سەلڤاتۆر سیریگو  گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆرینۆ هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە جەنەوا وە دەکات.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، گواستنەوەکە بێ بەرامبەر ئەنجام دراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی رادەگەیەندرێت.

ناوبراو کە گۆڵپارێزی یەدەگی ئیتاڵیا بوو لە میانەی یۆرۆدا، ماوەی شەش ساڵ گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان بوو تاوەکو لە ٢٠١٧ ئەو یانەیەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button