ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رامۆس: مباپێ رۆژێک دێت یاری بۆ ریال مەدرید بکات

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هیوا دەخوازێت کلیان مباپێ لە یانەکەیان بەردەوام بێت و پێکەوە رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوەکان بکەن.

بەرگریکارەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی لەبارەی داهاتووی ئەستێرەی لاوی فەرەنسی یانەکەی دەڵێت ” هیچ کاتێک نەمویستووە ئامۆژگاری کەسێک بکەم کە لە دڵەوە بریاری خۆی دابێت، مباپێ یاریزانێکی لاوە و دەتوانێت بۆ یانەکەی دەستکەوتی باش بەدەست بێنێت، بەڵام دڵنیام رۆژێک دێت و یاری بۆ ریال مەدرید بکات، هەرچەندە بەو هیوایەم لە یانەکەمان بەردەوام بێت ”.

رامۆس لەبارەی پەیوەندی کردنی لیۆنێل میسی بە یانەکەیانیش گووتی ” من هەمیشە ئارەزووم ئەوەیە کە لەگەڵ باشترینەکان یاری بکەم، لیۆ یەکێکە لە باشترینەکان بەڵام نامەوێت لەسەر داهاتووی هیچ یاریزانێک قسە بکەم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button