ئه‌مریکائه‌وروپا

پاڵەوانەکانی یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە

Yariga App

یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و کۆپا ئەمریکا، فێدراسیۆنەکانی تۆپی پێ هەردوو کیشوەر بیر لەوە دەکەنەوە هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئارجێنتینا پاڵەوانی دوو پاڵەوانتیەکە لە یارییەکی فەرمی بەناوی جامی سوپەر رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

رۆژنامەی ئۆلێ ئارجێنتینایی بڵاویکردەوە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ‘ و هەروەها فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای باشوور ” کۆنمیبۆل ” بیر لەوە دەکەنەوە لە جێگەی جامی کیشوەرەکان کە ئەمساڵ بەڕێوەناچێت، یارییەک لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پاڵەوانی کیشوەرەکانیان بە ناوی جامی سوپەر بکرێت، بۆیە هەردوولا چاوەڕێ رەزامەندی فیفا دەکەن.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە پێشنیار کراوە یارییەکە لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە شاری ناپۆل لە ئیتاڵیا لەم ساڵەدا بکرێت و رێگەش بە هاندەران بدرێت لە یارییەکە ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button