ئیسپانیا

چاڤی: هیوادارین جامی سوپەری ئەمساڵش ببێتە خاڵی وەرچەرخانمان

یاریگا

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا، دوای کۆتایی هێنا بە ئامادەکارییەکانی یانەکەی، بۆ یاریی قۆناغی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ئۆساسۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە باسی لەوە کرد، ئەوان هیواخوازم هاوشێوەی ساڵی رابردوو، ئەمجارەش جامی سوپەری ببێتە خاڵی وەچەرخانیان.

راهێنەرەکەی بارسێلۆنا سەرەتا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیەکە گووتی

ئێمە هیچ شتێک لەبارەی ئامانجی ئۆساسۆنا نازانین، بەڵام ئەوان ڕکابەرێکی سەختن و ڕاهێنەرێکی گەورەیان هەیە. دەتوانن فشارتان لەسەر دروست بکەن، ناتوانین هیچ شتێک پشتگوێ بخەین. ئێمە هەڵەمان هەبووە کە شتەکانی بۆ ئێمە ئاڵۆز کردووە، بەڵام پێموایە ئەم بابەتە ڕاست دەکەینەوە. لە پێشبڕکێکانی لەمجۆرە ناتوانین هەڵەکانمان دووبارە بکەینەوە چونکە باجێکی قورس دەدات و پێمانوایە ئەم یارییە یارییەکی یەکسانە، ئێمە ڕێز لە ئۆساسۆنا دەگرین، بەڵام هیوادارم ئەم جامە وەک ساڵی ڕابردوو ببێتە خاڵی وەچەرخان بۆ ئێمە

چاڤی لەبارەی گرنگی جامی سوپەری ئیسپانیاش دەڵێت

ئێمە لە پێناو بەدەستهێنانی جامێکی گرنگ یاری دەکەین، هەرچەندە بەقەد خول یان چامپیۆنزلیگ گرنگ نییە، بەڵام ئەمەش جامێکی گرنگە. ساڵی رابردوو  زۆر بە باشی یاریمان کرد و دەمانەوێت ئەمجارەش بەم شێوەیە بین. تیپەکەمان ئامادەیە بۆ پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب. بێگومان پێمانخۆشە بۆ دووەمجار لەسەر یەک ناسناوەکە ببەینەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button