ئینگلتەرا

یاریزانێكی كورد گرێبەستی لەگەڵ كریستاڵ پالاس واژۆ كرد

یاریگا-

یانەی كریستاڵ پالاسی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ كاردۆ سدیق واژۆ كرد.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هەژماری فەرمی كریستاڵ پالاس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە گرێبەستیان لەگەل هەشت یاریزانی ئەكادیمیای یانەكەیان واژۆ كردووە.

یەكێك لەو یاریزانانە كاردۆ سدیقە كە كوردە و لەدایك بووی شاری سلێمانیە ، تەمەنی 18 ساڵانە و بەرگریكارە و یاریزانی لاوانی هەلبژاردەی عێراقە.

سەبارەت بە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ یانەكە ستیڤ باریش سەرۆكی لیژنەی یانەكە ووتی: ئەو یاریزانە لاوانە كە بوونە یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ لەگەڵ كریستاڵ پالاس ، بە سەختی كاریان كردووە بۆ ئەم ساتە و بۆیە شایەنی ئەوەن بە تەواوی چێژ لەم ساتانەیان وەربگرن ، بەڵام ئێستا ئەركیان سەختتر بووە ئەویش ئەوەیە ك.ە پارێزگاری لە ئاستیان بكەن و بە سەختی كار بكەن و خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن.

وەرزی داهاتوو كریستاڵ پالاس لە پریمەرلیگ یاری دەكات و یەكەم یاری وەرزی نوێیان لە پریمەرلیگ لەگەل چێلسی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button