ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ABC: ئیسکۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نایەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

کەناڵی ABC ئیسپانی ئاشکرای دەکات سەرەرای ئەوەی کە دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو ناوەڕاستکارەکەی شایانەکان ئەم هاوینە ریزەکانی بەرەو یەکێک لە یانەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا یاخود سێڤییا وڵاتەکەی جێدێڵێت، بەڵام ئەو دوو یانەیە هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەشی ئەو یاریزانە نەکردووە، بەم هۆیە یاریزانەکە دوای گەڕانەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی بڕوا بەخۆبوونی پەیدا کردووە کە دەتوانێت زیاتر لە وەرزەکانی رابردوو بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

ئیسکۆ لە یەکەم رۆژی ئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ بەشداری نەکرد، ئەمەش دەنگۆکانی جێهێشتنی یانەکەی بەهێزتر کرد، بەڵام دواتر دەرکەوت مۆڵەتی وەرگرتووە و رۆژی دواتر بەشداری راهێنانەکانی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button