ئه‌وروپائیسپانیا

كومان باس لە داهاتووی میسی و گریزمان دەكات

یاریگا- 

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكە و ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.

لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە لە وەڵامی فرۆشتنی گریزمان كومان ووتی: گرنگی بە سەرجەم یاریزانەكانی یانەكەم دەدەم و پشتیان پێدەبەستم ، بەڵام ئەگەر بەهۆی قەیرانی داراییەوە یانەكە هەر بڕیارێك بدات پێوویستە قبوڵی بكەین.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتیشی: هێشتا كاتی زۆرمان لە پێش ماوە ، با ببینین بزانین كێ دەڕوات و كێ دەمێنێتەوە ، بەڵام ئاشكرایە نوێكردنەوەی گرێبەستی میسی كاری یەكەمی یانەكەیە.

بەردەوام بوو ووتی: گریزمان زۆر گرنگە بەڕای من ، ئەو گرێبەستێكی نایاب بوو بۆ بارسێلۆنا ئەوەشی سەلماندووە و ئاستی زۆر باشە بەڵام نازانم چ بڕیارێك دەدرێت.

لە كۆتایشدا ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا ووتی: گرنگترین شت ئەوەیە لیۆنێل میسی واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكات ، ئەو داهاتووی یانەكەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button