خوله‌کانی دیکە

کاپێلۆ: ئینگلتەرا هێشتا تیمێکی تۆپ نیە

یاریگا-فابیۆ کاپێلۆ باسی یارییەکەی نێوان ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەکات لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا.

راهێنەرە ئیتاڵیا بە ئەزموونەکە ئێستا خانشینە و سەبارەت بە یارییە ئاگرینە چاوەڕوانکراوەکە وتی”ئیتاڵیا دەتوانێت براوەبێت، ئینگلتەرا تیمێکی سەرنجراکێشە بەڵام هێشتا لە باشترینەکان نین، لە ناوەڕاستی یاریگا زۆر بەهێز نین بەڵام تیمێکی جەستە پتە و توندن وە خاوەنی هاری کەینن. ئیتاڵیا سەرسامیان کردم بە گیانی هاوکاری نێوانیان ئەوان باشترین گۆڵپارێزیان هەیە بەڵام بۆ ئینگلتەرا گۆڵپارێزەکەیان زۆر باش نیە، لە بەرامبەردا هێرشبەرەکانی ئینگلتەرا بەهێزترن”.

رۆژی یەکشەممە یارییەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button