ئه‌مریکائه‌وروپا

فاینەڵی کۆپا ئەمریکا بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت

یاریگا
بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا یارییەکانی کۆپا ئەمریکای 2021 کە لە بەڕازیل بەڕێوەدەچێت بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بووە، بەڵام ئەگەرێک هەیە لە یاری کۆتایی رێگە بە نزیکەی 8 هەزار هاندەر بدرێت لە یاریگای ماراکانا ئامادەبن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای باشوور بیر لەوە دەکاتەوە بە رەزامەندی حکومەتی بەڕازیل رێگە بە ئامادبوونی 8 هەزار هاندەرن بدەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە یاریگای ماراکانا لە شاری ریۆ دێ جانیەرۆ بینەری یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئارجێنتینا بن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم بابەتە لەلایەن حکومەتی وڵاتی میوانداری یەکلایی نەکراوەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە ئەگەر ئەم داوایە پەسەند بکرێت و رێگە بە ئامادەبوونی هاندەران لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بدرێت، ئەو کات چوار هەزار بلیتی یاری کۆنمیبۆل دابەشی دەکات و چوار هەزارەکەی دیکەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button