ئه‌وروپا

سکالۆنی چی کردووە؟

یاریگا- 

نوسینی: فوئاد طالب

پشت بەستن بە دیماریا لە باڵی ڕاستی هێرشبەری پێچەوانەی ڕاهێنەرەکانی پێشوو بوێریان نەبوودیماریا تاقی بکەنەوە لەو جێگا ،، ئەوانەی پێشوو زیاتر پشتیان بە دیماریا دەبەست لە باڵی چەپ کە وایی دەکرد سود لە دیماریا نەبینرێت لە ڕابردوو بە جۆرێک دیماریا بە یاریزانێکی هەڕەمەكی ئەبینرا .

سود بینین لە ئاستی پاپۆ گۆمێز کە بە هەمان شێوە ڕاهێنەرەکانی پێشوو نەیانتوانیوە سود لەو یاریزانە ببینن.

گۆڕینی شوێنی لۆسێلسۆ لە هێرشبەری وەهمەوە بۆ مەرکەزی ناوەند ،، بێگومان مێسی یش هێرشبەری وەهمە لە یەک پێکهاتە دوو هێرشبەری وەهم خەلەلی گەورە دەخاتە پێکهاتە ،، سکالۆنی سەرەتا لۆسێلسۆی وەک هێرشبەری وەهم دادەنا بەڵام چیمان بینی هەم لۆسێلسۆ هەم مێسی ئاستیان خراپ بوو بەڵام سکالۆنی نەیهێشت ئەو توانایەی لۆسێلسۆ بە هەدەر بچێت وەک ناوەن کردی بە یاریزانیکی گرنگی ئەرجەنتین.

بەرگریکردن لە گۆڵی ئەرجەنتین لە یاریزانانی پێشەوە ئینجا بۆ ناوەند تا دەگاتە بەرگری و گۆڵپارێز ،، یەکێ لە خاڵە بەهێزەکانی ئەوەی کە ئەرجەنتین هێرش کەم دەکرێتە سەری دەگەڕێتەوە بۆ بەرگریکردنی یاریزانەکانی پێشەوە و ناوەند ئەگینا بەرگری ئەرجەنتین هێندە بەهێز نیە بتوانن گۆڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە ،، هەر وەک چۆن لە تۆخێل بینیمان کە بەهۆی یاریزانەکانی پێشەوە و ناوەند ئۆکسجینی لە یاریزانەکانی یانەی بەرامبەر دەبڕی ،، بۆیە بونی لەوتارۆ و نیکۆڵاس گۆنزالێس زۆر گرنگە ئەکەر گۆڵیش نەکەن

دۆزنەوەی ئاستی مۆلینا و ڕۆدریگێز و دیپاول یەکێکیترە لە لێهاتووەکانی سکالۆنی .

گرنگی دانی تەواو بە مارتینێزی گۆڵپارێز و ئیهمالکردنی ئارمانی.

بەرگریکردن لە شکست نەهێنانی هەڵبژاردەکە کە ماوەی ١٨ یاریە شکستی نەهێناوە.

ئێستا هەست بەوە دەکەین ئەرجەنتین توانایی کێبڕکێی گەورەکانی هەیە لە ژێر دەستی سکالۆنی.

لە کۆتایدا دەڵێم هیچ ڕاهێنەرێک چی لاتین جی ئەوروپی ناتوانن وەک سکالۆنی بن بۆ ئەرجەنتین ،، ئەرجەنتین خەلەلی پێکهاتەی زۆرە ،، یاریزانەکانی سۆپەر نین ،، بەڵام سکالۆنی پڕی کردوونەتەوە بە ڕێژەیەکی زۆر.

بابەتی زیاتر

Back to top button