یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر داواکاری کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر کۆتایی بە گرێبەستە کاتیەکەی مارتن ئۆدیگاری ناوەڕاستکاری نەرویجی یانەکەی لەگەڵ ئارسێناڵی ئینگلیزی دێنێت و ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی دەگەڕێنێتەوە.
یاریزانە لاوەکە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” ئارسێناڵ، سوپاس بۆ ئەو شەش مانگەی کە پێکەوە بوین، تیپەکەتان بۆ هەمیشە شوێنێکی تایبەتی لە دڵمدا دەبێت، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەندامانی یانەکە بکەم کە رێگەتان پێدام ببم بە یەکێک لە ئەندامەکانی یانەکەتان هەر لە رۆژی یەکەمەوە ”.
ئۆدیگارد لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لەو کاتەوە بەردەوام بە شێوەی خواستن یاری بۆ چەند یانەیەک کردووە و کۆتا جاریش وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی ئارسێناڵ بوو.