خوله‌کانی دیکە

ئیتاڵیا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا

یاریگا-

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا.

ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەلجیكا بباتەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ئیتاڵیا بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا توانی پێنج یاری بە دوای یەكدا بباتەوە و ئەوەش درێژترین زنجیرەی بردنەوەیە لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا و پێشتر هەریەك لە هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا و هۆڵەندا و چیك ئەوەیان ئەنجامداوە.

هەروەها تۆڕی سكواكا ئاشكرایكرد ئیتاڵیا بە ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕۆبەرتۆ مانچینی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد ئەویش درێژترین زنجیرەی بردنەوەیە لە مێژووی ئەوروپادا بە پاڵاوتنەكانیشەوە كە توانیویەتی لە 15 یاریدابراوە بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button