ئه‌وروپائیسپانیا

سەرەڕای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لاپۆرتا هاندەران لە داهاتووی میسی دڵنیادەكاتەوە

یاریگا-

خوان لاپۆرتای ئیسپانی و سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای هەمان ولات هاندەرانی یانەكەی لە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەی دڵنیا دەكاتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو بەرواری 30ی مانگی 6ی ساڵی 2021 گرێبەستی لیۆنێل میسی لەگەڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و بەشێوەیەكی فەڕمی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە بە بێ یانەیە لە ئێستادا و هەر یانەیەك دەیەوێت بە گرێبەستێكی ئازاد و سەربەخۆ دەتوانێت بڕوات.

لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە لاپۆرتا ووتی: ” ئێمە دەمانەوێت میسی بمێنێتەوە ، ئەویش دەیەوێت بمێنێتەوە ”.

هەروەها ووتیشی: هەموو شتێك بە باشی دەڕوات ، دەمەوێت بڵێم كە لیۆ دەمێنێتەوە .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button