خوله‌کانی دیکە

بێنزیما ڕیكۆردێكی پلاتینی یەكسان كردەوە

یاریگا-

كەریم بێنزیما، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕیكۆردێكی مێژووی میشێل پلاتینی ئەفسانەی كەڵەشێرەكانی یەكسان كردەوە.

فەڕەنسا ماڵئاوایی كرد لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دوای ئەوەی بەرامبەر سویسرا شكستیانهێنا بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 5-3 ، كاتی ئاسایی یاریەكە بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون و بێنزیما توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بێنزیما یەكەم یاریزانە بتوانێت دوو گۆڵ لە دوو یاری یەك لە دوای یەك لە دوو پالەوانیەتیە گەورەكەی یۆرۆ و جامی جیهانی تۆمار بكات لە دوای میشێل پلاتینی.

بێنزیما لە یاری پێشووی هەلبژاردەكەی بەرامبەر پورتوگال توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و لە یاری بەرامبەر سویسراش توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button