ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێ لالیگا دیاری کرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێ رکابەریەکانی لالیگای ئاشکرا کرد و بریارە خولەکە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ دەست پێ بکرێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە هەژدەی مانگی هەشتی ئەمساڵیان وەکو دەستپێکی وەرزی نوێ لالیگا 2021-2022 دەست نیشانکردووە و لەم رێکەوتە خولەکە دەست پێدەکرێت و هەروەها لە رێکەوتی 22ـی مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو کۆتا گەڕی خولەکە بەڕێوەدەچێت و کۆتایی بەم وەرزە دێت.

هەر لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە بریارە کۆتایی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە تیروپشکی وەرزی 2021-2022 لالیگا رابکشرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button