یاریگا–
کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو هاری کەین گۆڵکاری یانەی تۆتێنهام بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە کێشەیان بۆ دروستکردووە و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یانەیە دەیەوێت لە بڕی ئەو یاریزانە، ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا بگوازێتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری ستیزن دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا داهاتووی گۆڵکارەکەی سپێرز یەکلایی بکاتەوە و ئەگەر نەتوانن لەگەڵ ئەو یاریزانە رێکبکەون، ئەو کات هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا دەست پێدەکەن، بەڵام پێناچێت بۆ گواستنەوەی ئەو یارزیانەش ئەرکیان ئاسان بێت.
گریزمان لە ساڵی 2019 لە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بارسێلۆنا و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 99 یاری کردووە و توانیویەتی 35 گۆڵ و16 پاسی گۆڵ تۆمار بکات.