ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

سانچۆ هەنگاوێکی دیکە لە جێهێشتنی یانەکەی نزیک دەبێتەوە

یاریگا
جەیدن سانچۆ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا هەنگاوێکی دیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی نزیک دەبێتەوە و چاوەڕێش دەکرێت بەم زووانە پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی وڵاتەکەیەوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، یاریزانەکەی زەردەواڵەکان زیاتر لە دەرگای چونە دەرەوەی یانەکەی نزیک بووەتەوە و گفتوگۆکان لەنێوان هەردوو یانە بەردەوامن و یانە ئینگلیزیەکەش 85 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج دەکات، کەچی یانە ئەڵمانیەکە داوای پارەیەکی زیاتر دەکات و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو کێشەکان چارەسەر بن و ئەو یاریزانە درێسی یانە نوێیەکەی لەبەر بکات.

سانچۆ ساڵی 2017 ئەو کاتەی یاری بۆ تیپی لاوانی یانەی مانچێستەر سیتی دەکرد، بەرامبەر حەوت ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و ئێستاش چاوەڕێ دەکرێت بە پارەیەکی خەیاڵی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button