خوله‌کانی دیکە

پەیامی پیرۆزبایی عەلی دائی بۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

عەلی دائی ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران پیرۆزبایی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی هەلبژاردەی پورتوگال دەكات بە بۆنەی یەكسان كردنەوەی ڕیكۆردە مێژوویەكەی.

هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پورتوگال بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون لە میانەی كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

هەردوو گۆڵەكەی پورتوگال لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمار كران و بە تۆماركردنی ئەو دوو گۆڵەش دۆن كۆی گۆڵەكانی لەگەل هەلبژاردەی پورتوگال گەیاندە 109 گۆڵ.

كەمێك پێش ئێستا عەلی دائی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:

” پیرۆزبایی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكەم كە بە تۆماركردنی گۆڵێكی دیكە ژمارە پێوانەییەكە دەشكێنێت و وەك باشترین گۆڵكاری هەڵبژاردەكان بۆ پیاوان ، شانازییە كە ئەم ڕیكۆردە دەچێتە سەر ناوی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، پاڵەوانێكی گەورەی تۆپی پێ و مرۆڤێكە كە كاریگەری لەسەر جیهان هەیە ”.

شایەنی باسە هەلبژاردەی پورتوگال توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی بەلجیكا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button